ئابووری

هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییانی سلێمانی
مەودا میدیا-

بەهۆی تێكدانی كورسی و مێزە گەشتیارییەكان لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە لە شاری سلێمانی، گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كورسیانە بۆ گەشتیاران دانراون و لە ئێستاشدا ناتوانین چاكیان بكەینەوە.

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كورسی و مێزە گەشتیارییەكانی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە، بەشێكی زۆریان لە لایەن هاوڵاتییان و گەشتیارانەوە شكێنراون و كەڵكیان نەماوە".

ئەوەشی خستەڕوو "كاتێك ئەو كورسی و مێزانە دانرا، لەپێناو خزمەتكردن بوو بە هاوڵاتیيان و گەشتیاران، بودجەیەكی زۆری تێچوو، ئامانجمان خزمەتكردن بوو، بەڵام ئێستا كە شكێنراون، توانای ماددیمان نییە چاكییان بكەینەوە".

وتیشی "ناتوانین پاسەوانی تایبەتیان بۆ دابین بكەین، بەڵام خۆ گەشتیار كە دەچێتە شوێنەكە، هەر كاتێكی تر بێت خۆیان سەردانی دەكەنەوە، یان كەسوكاریانە، با پارێزگارییان لێ بكەن و سیمای شوێنەكەش بپارێزن".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان