گێتی

جۆ بایدن پێش ترەمپ دەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆ بایدن پێش ترەمپ دەکەوێت
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- ھێمن سەعید

بەپێی راپرسیەک پاڵێوراوى دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بە جیاوازی 8 خاڵ دەکەوێتە پێش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و لە راپرسییەکەشدا هاتووە لە بەروارى  15 بۆ 21 تەمووز  ئەنجامیداوە بایدن رێژەى 46%ی دەنگەکانى ئەو دەنگدەرانەى بەدەستهێناوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ئەمریکی لە راپرسیەکەدا کە لەو کەسانەى کە ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان ئەنجامیداوە، ئاشکرایکردووە کە جۆ بایدن، جێگری سەرۆک کۆمارى پێشووی ئەمەریکا دڵخۆشە بەو جیاوازییە گەورەیەى کە دەنگدەران لایان درووست بووە بەوەى هێشتا خۆیان یەکلا نەکردۆتەوە.

بەپێی ئەو راپرسییەى کە ئاژانسی رۆیتەرز لە بەروارى  15 _ 21 تەمووزی 2020 ئەنجامیداوە بایدن رێژەى 46% ی دەنگەکانى ئەو دەنگدەرانەى بەدەستهێناوە کە ناویان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانى 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو، لەبەرانبەردا دۆنالد ترەمپ، پاڵێوراوى کۆمارییەکان رێژەى 38%  بەدەستهێناوە.

بەشدارانی تری راپرسیەکە کە رێژەى16% پێکدەهێنن، دابەشبوون بەسەر سێ بەشدا یان خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە دەنگ بەکێ بدەن یاخود دەنگیان نەداوە یاخود پالپشتی لە پاڵێروراوى سێیەم دەکەن.

بانگەشەى هەردوو پاڵێوران بایدن و ترەمپ زیاتر بۆ گرووپی سێیەمە کە ئەو دەنگدەرانە لە خۆدەگرێت کە هێشتا خۆیان یەکلا نەکردۆتەوە دەنگ بەکێ دەدەن،
هەر بەپێی راپرسیەکە لە 70% دەنگدەران تیاماوون دەنگ بەکێ بدەن یان ناویان تۆمارکردووە بۆ پالیوراوی سێیەم یاخود بریاریان نەداوە لە سەر رۆڵی ترەمپ لە پێگەى سەرۆکایەتیەکەى، بەشێکیشیان وابیردەکەنەوە کە وڵات بە ئاراستەیەکی خراپدا رۆشتتوە.

راپرسیەکەدا ئەوەش هاتووە لەسەدا 60 وابیردەکەنەوە ئابوورى ئەمەریکی رووی لە ئاراستەیەکی خراپ کردووە، هەروها بەشیکیشیان هەست بە دلەراوکی زۆر دەکەن کە کۆرۆنا زیاتر لە 141 هەزارى کەسی کوشتووە هەروەها بە ملیۆنان کەس تووشی بیکارى بوون بەهۆی کۆرۆناوە، جێگەی ئاماژەیە لە هەر 8 هەکەسێک لە دە کەس بەشەخسی وابیردەکەنەوە کە نیگەرانن لە بلاوبوونەوەى کۆرۆنا.

راپرسیەکە ئەوەشی روونکردۆتەوە ەلە 38% پاڵپشتی ترەمپ دەکەن بۆ ئەو شیوازەى تەرمپ لەبەڕێوەبردن قەیرانەکان لە نیوانیشیاندا 20% ناویان تۆمار نەکردووە و یان پشتویانی لە کاندیدی سێیەم دەکەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن