ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تری تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تری تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بۆ یەك بەرمیل لە 45 دۆلار نزیكبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە دوای دابەزینی لە مانگەكانی رابردوو.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نەوتی خاوی ئەمەریكیش بۆ نزیكەی 42 دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە دوای دابەزینی نرخی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەوە یەكەمجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە بەرزبێتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای ئەو دابەزینەو پێشبینی دەكرێت لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دۆزینەی چارەسەری نەخۆشیەكە،، نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan