کوردستانی
حزبێك لەبارەى نەكردنەوەی مزگەوتەكان هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلاميی كوردستان رایدەگەیەنێت، داوا دەكەین هەرچی زووە مزگەوتەكان بكرێنەوە، دەشڵێت، هەموو شوێنە گشتییەكان كراوەن تەنیا مزگەوتەكان داخراون و بە رەچاوكردنی رێنماییەكان مزگەوتەكانیش بكرێنەوە.
عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلاميی كوردستان رایگەیاند "دواخستنی کردنەوەی مزگەوتەکان لەوە زیاتر لەکاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری شوێنە گشتییەکان کراونەتەوە بووەتە مایەی نیگەرانی نوێژخوێنان و زانایانی ئایینی و مسوڵمانان".
وتیشی "داوادەکەین لە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەكان بدات بە رەچاوکردنی رێنمايی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو شوێنە گشتییەکان کراوەن تەنیا مزگەوتەكان داخراون، مانەوەی مزگەوتەکان بەداخراوی نیشانەی پرسیاری دروستکردووە لای مسوڵمانان و پێویستە بە زووترین کات لایەنی پەیوەندیدار دەرگای مزگەوتەکان بکەنەوە، چونكە مزگەوتەکان کرۆکی ژیانی موسوڵمانانن".
ه،ع