ئابووری

لەم کاتەدا کڕین یان فرۆشتنی زێڕ گونجاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەم کاتەدا کڕین یان فرۆشتنی زێڕ گونجاوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی خێرا بەرزبووە لە بازاڕەکاندا ئەمەش وایکردووە ئەو کەسانەی زێڕیان هەیە لەم کاتەدا بیفرۆشن، سەرۆکی زەڕەنگەرانی  شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت فرۆشتنی زێڕ لەم کاتەدا کارێکی باش نییە، لەبەر ئەوەی نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە.

دلێر تاهیر، سەرۆکی زەڕەنگەرانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش وایکردووە ئەو کەسانەی زێڕیان هەیە لەم کاتەدا بفرۆشن، بەڵام ئەمە کارێکی باش نییە، چونکە نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کێشەی نێوان وڵاتان بە تایبەتی ئەمریکا و چین و ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارێکن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، هەروەهاپێشبینی دەکرێت تا ماوەیەکی دیکە نرخی زێڕ بەم شێوەیە بمێنێتەوە".

دلێر تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی خراپی گوزەرانیان لە ئێستادا هاوڵاتییان زیاتر زێڕەکانیان دەفرۆشن، کڕێنی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan