تەندروستی
گرنگ.. یەكەم حاڵەتی نەخۆشیی ئایدز چارەسەر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەواڵێكی كەم وێنەدا ئەوە راگەیەندرا كچێكی فەڕەنسی كەوا هەڵگری نەخۆشیی "ئایدز" بوو چارەسەر كرا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 6 ساڵی یەكەمی تەمەنی چارەسەری بەردەوامی وەردەگرت.
شارەزایان لە پەیمانگەی فیستەری فەرەنسی چیرۆكی ئەو كچە گەنجەیان گێڕایەوە و رایانگەیاند بەو شێوەیە هیوایەك بۆ زاناكان گەڕایەوە كە بەردەوام بن لەسەر توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ نەخۆشیی ئایدز.
ئەو كچە كاتێك لەدایكدەبێت تووشبووی ئەو ڤایرۆسیە، بەڵام بۆ ماوەی شەش ساڵ چارەسەری بەردەوام وەردەگرێت و بەو هۆیەیشەوە پزیشكەكان هەستدەكەن كاریگەریی ڤایرۆسەكەی لەسەر كەم دەبێتەوە و ئاستی تووشبوونەكەی زیاتر نابێت و زیاتریش بڵاونابێتەوە لە جەستەیدا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 12 ساڵی واز لە پێدانی چارەسەرییەكەی دەهێنن. بەو شێوەیەش دەبێتە یەكەم حاڵەتی چارەسەركردنی نەخۆشیی ئایدز لە مێژوودا.
خ.غ