تەندروستی
هیند زۆرترین تووشبووی بە كۆرۆنا لە رۆژێكدا تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، هیند زۆرترین ژمارەی تووشبووی بە كۆرۆنا تۆماركرد لەوكاتەوەی ڤایرۆسەكە لە جیهان بڵاوبووەتەوە،راشیگەیاند، 49 هەزار حاڵەتی نوێ بە كۆرۆنا لەو وڵاتە لەماوەی 24 كاتژمێردا تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی هیند، رایگەیاند" 49 هەزار و 310 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە یەك ملیۆن و 287 هەزار و 945 كەس".
وەزارەتی تەندروستی هیند، ئاشكراشیكردووە" 740 حاڵەتی مردنی نوێ لەو وڵاتە تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 30 هەزار و 601 كەس".
لە هیند، بۆ هەر ملیۆن كەسێك 10 هەزار پشكنین ئەنجامدراوە، ئەنجومەنی هندی بۆ توێژینەوە پزیشكیەكان ئاماژەی بەوەكردووە" رۆژانە 300 هەزار پشكنین لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت، لەكاتێكدا لە مانگی سێی ئەمساڵدا رۆژانە تەنها چەند سەد كەسێك پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام دەدرا".
تا ئێستا لە جیهان، 15 ملیۆن و 660 هەزار و 859 كەس بەپێی دواین ئامار تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 9 ملیۆن و 546 هەزار و 422 كەس چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە، بەڵام 636 هەزار و633 كەسیش لە جیهان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
س.ج