عیراقی

ئەو دادوەرەی سەدام حسێنی دادگایی کرد قسەی جیاوازی لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو دادوەرەی سەدام حسێنی دادگایی کرد قسەی جیاوازی لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق هەیە
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق یاسای دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکاى پەسەندکرد و لە بڕیارەکەدا هاتووە "نابێت هیچ هێزێکی بیانی خاک و ئاو و ئاسمانی عیراق به‌کاربهێنێت"، دەرچوونى بڕیارەکە یاساناسانى هێنایە دەنگ و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکەن، دادوەرێک دەڵێت "حکومەتی عیراق حکومەتێکی هەڵوەشاوەیە و تەنیا بۆی هەیە کارو باری رۆژانەی هاوڵاتیان بەڕێوەببات نەک رەتکردنەوەی ئەم جۆرە بڕیارانە".

رزگار محەمەد ئەمین، دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق و لەهەمانکاتێشدا سەرپەرشتی بەشى یەکەمی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێن کرد سەبارەت بە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "حکومەتی عیراق حکومەتێکی هەڵوەشاوەیە و تەنیا بۆی هەیە کاروباری رۆژانە هاوڵاتیان بەڕێکات نەک رەتکردنەوەی ئەم جۆرە بڕیارانە ".

روونیشیکردەوە "ئەو یاسایە رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری ناکرێت و ئەنجومەنی دادوەری بۆی نییە قسە لەو بابەتە بکات و تا تانە نەدرێت لە دەستوریەتی بڕیارێک".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان