تەندروستی
شەمشەمەكوێرە تووشی ڤایرۆس دەبێت بەڵام كاری تێناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانایان نهێنی ئەوە ئاشكرا دەكەن، كە بۆچی شەمشەمەكوێرە ڤایرۆس هەڵدەگرێت، بەڵام كار ناكاتە سەر جەستەی خۆی، هۆكارەكەشی وەك زانایان ئاماژەیان پێداوە، ئەوەیە كە شەمشەمەكوێرە خاوەن بەرگرییەكی جەستەیە كە لەگەڵ هەموو زیندەوەرەكانی دیكە جیاوازە.
چەند زانایەك، لە زانكۆی "دبلن" لە ئیرلەندا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر شەمشەمەكوێرە ئەنجامداوە، گەیشتوونەتە ئەو راستییەی كە ئەو گیاندارە ڤایرۆسەكان هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ شوێنی دیكە، بەبێ ئەوەی كار بكاتە سەر جەستەی خۆی.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر ئیما تیلینگ، كە یەكێكە لە بەشدارانی لێكۆڵینەوەكە، دەڵێت"توانیویانە بگەنە ئەو جیاوازییە خانەییەی كە وادەكات شەمشەمەكوێرە جیاواز بێت لە گیاندارەكانی دیكە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەوەن ئەو كۆدە نهێنییانەی بەرگری جەستەی شەمشەمەكوێرە ئاشكرابكەن".
"لێكۆڵینەوەمان لەسەر 1420 شەمشەمەكوێرە ئەنجامداوە، بۆمان دەركەوتووە نهێنییەك هەیە لە كۆدی بۆماوەییاندا كە وادەكات بەرگری جەستەیان زۆر بەهێز بێت" ئەمە وتەی ئیمایە، ئەو دەشڵێت" ئەگەر نهێنی ئەو بەرگرییە بەهێزەی شەمشەمەكوێرە بدۆزینەوە ئەوا سودی دەبێت بۆ مرۆڤیش، تەنانەت رێگر دەبێت لە پیربوون و نەخۆشكەوتنیشی".
جێی ئاماژەیە، چەند نەخۆشییەكی گواستراوەی وەك كۆڤید 19 ، سارس و مێرس و ئیبۆلا، كە نوێترینیان كۆڤید 19 یە، هەندێك زانا پێیان وایە لەرێگەی شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ هەندێك ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەبەرامبەریشدا هەندێك لە زانایان رەتیدەكەنەوە شەمشەمەكوێرە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنا بێت بۆ مرۆڤ.
س.ج