تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی عیراق: رێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا %68 ە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی تەندروستی عیراق: رێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا %68 ە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەمڕۆ هەینی ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، دوو هەزار و 485 كەس لە عیراق تووشی كۆرۆنا بوون، هەزار و 863 كەسیش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە" لە 24 كاتژمێری رابردوودا 90 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی عیراق كە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، لە سلێمانی 38 تووشبوو چاكبوونەتەوە،لە هەولێر 114 تووشبوو، لە دهۆك 7 تووشبوو، لە كەركوكیش 102 تووشبوو چاك بوونەتەوە".

لە ژمارەی تووشبووەكانیشدا لەو ژمارەیەی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە" لە سلێمانی 141 كەس تووشبوون، لە هەولێر 101 كەس، لە دهۆك 3 كەس و لە كەركوكیش 137 كەس تووشبوون".

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا، لە سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 10 كەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەولێر یەك كەس و لە كەركوكیش پێنج كەس".

لە كۆتایی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە" كۆی ئەوانەی چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، گەیشتووەتە 71 هەزار و 268 كەس، بەوەش رێژەی چاكبوونەوە لە عیراق %68 ە، كۆی تووشبووانیش 104 هەزار و 711 كەسە، كۆی مردووانیش بە كۆرۆنا لە عیراق گەیشتووەتە چوار هەزار و 212 كەس".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان