تەندروستی
شیردانی سروشتی بە منداڵ ئەگەری نەخۆشییەک لە دایکاندا کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
د.ئەسرا کەمال شاە محەمەد، ەكالۆريۆس لە پزيشكی هەناوي و نەشتەرگەری گشتی و پسپۆڕی خۆراک لە بابەتێکیدا باس لە شیردانی سروشتی دەکات بە منداڵ، ئاماژە بەوەدەکات، شیردانی سروشتی بە منداڵ مەترسی تووشبوونت بە شەكرەی جۆری 2 كەمتر دەكاتەوە لە دوایی تەمەندا، بەتایبەتی لەو ژنانەی تووشی شەكرە بوون لە كاتی دووگیانیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی بلاوكراوەكانی مانگی 5ی زانكۆی هارڤەردی ئەمەریكی، كە توێژینەوەیەكی زۆر درێژخایەنی بلاوكردووەتەوە كە لەسەر 4000 ژن كراوە كە لە كاتی دووگیانیدا تووشی شەكرە بوو بوون , 800 لەم ژنانە تووشی شەكرەی جۆری 2 بووبوون لە 25 ساڵی دوایدا, ئەوانەی بۆ ماوەی 6-12 مانگ شیریان دابوو بە مندالەكانیان 9% ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرە كەمتر بووە بە جیاوازی لەگەل ئەوانەی هیچ شیریان نەداوە بە مندالەكانیان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو ژنانەی 1-2 ساڵ شیریان دابوو بە منداڵەكەیان ئەگەری تووشبوونیان بە 15% كەمتر بووە بە جیاوازی لەگەڵ ئەوانەی هیچ شیریان نەداوە، هەروەها ئەو ژنانەی لە 2 ساڵ زیاتر شیریان دابوو بە منداڵەكەیان ئەگەری تووشبوونیان بە 27%كەمتر بووە بە جیاوازی لەگەل ئەوانەی هیچ شیریان نەداوە".
باسی لەوەشکردووە "واتە بینراوە تا ماوەی شیردان بە مندالەكەی زیاتر بووبێ، ئەگەری تووشبوونی بە شەكرەی جۆری 2 لە دواتری تەمەندا كەمتر بووەتەوە, بۆیژ شیردانی سروشتی زۆر گرنگە بەتایبەت پزیشكانی جیهان هانی دایكان دەدەن كە لە كاتی دووگیانیدا تووشی شەكرە بوون كە دەبێت بە لایەنی كەم بۆ 2 ساڵ شیری خۆیان بدەن بە مندالەكانیان".
س.س