کوردستانی
هاوڵاتیيانی دە گوند هاواریان لێ هەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەی یەكشەممە، هاوڵاتیانی دە گوندی سەر بە ناحیەی بەمۆ، بەهۆی چاكنەكردنی رێگاوبانەكانیان كە مەرزی پشتەی لەسەرە، رێگری لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەكەن و رێگای سەرەكی مەرزەكە دادەخەن.
بێستون غازی، لێپرسراوی شۆفێرانی مەرزی پشتە بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژێكە هاوڵاتیانی گوندەكانی سەر بە ناحیەی بەمۆ، بەهۆی خزمەتنەكردن و وێرانبوونی رێگاوبانەكانیان، ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بڕیاریشە سبەی یەكشەممە، رێگای سەرەكی مەرزەكە دابخەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رێگایە مەرزی پشتەی لەسەرە لە ناحیەی بەمۆ، داهاتێكی زۆری هەیە، بەڵام تا ئێستا رێگای ئەو گوندانە وێرانە و كەڵكی هاتوچۆی نییە، ئەوانیش بڕیاریانداوە رێگای سەرەكی مەرزەكە بەرووی شۆفێران و بارهەڵگرەكان دابخەن و رێگە نەدەن ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت".
وتیشی "بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ لە هەوڵدایە لەگەڵ ئەنجومەنی گوندەكان و هاوڵاتیان و شۆفێرانی بارهەڵگرەكان، بەڵام ئەوان دەیانەوێت چیتر رێگە نەدەن بارهەڵگر لەو رێگایەوە هاتوچۆ بكات تا ئەو كاتەی رێگاكەیان بۆ چاكدەكرێت".
هەروەها وتی "مەرزەكە داهاتی هەفتەیەكی زیاتر لە یەك ملیار دینار دەبێت، بەڵام ماوەی ساڵێكە نەتوانراوە ئەو رێگایە چاكبكرێت".
ه،ع