کوردستانی

هەپەگە شێوازی كوشتنی سەربازە توركەكانی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە شێوازی كوشتنی سەربازە توركەكانی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا-

هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە چەندین چالاكیدا لە هەفتانین توانیویانە 13 سەربازی توركیا بكوژن و ژمارەیەكیش برینداربكەن و لەو چالاكیانە هیچ چەكدارێكی هێزەكانیان بریندار نەبوون و نەكوژراون.

هەپەگە لە راگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردەوە "هێزەكانمان لە گۆڕەپانی شەهید شیلان و شاخی كارتال لەدژی داگیركەران چالاكیان ئەنجامدا هێزەكانمان لە سێ قۆڵەوە هەڵیانكوتایە سەر دوژمن، لە چالاكیەكەدا دوو چادری دوژمن و مۆبێسێك لەناوبران و ١١ سەربازیش سزادران".

هەروەها "هێزەكانمان یەژاستار لە گردی شەهید بەرخوەدان لە خانتوور چالاكی سویقاستیان ئەنجامدا، لە چالاكیەكەدا سەربازێكی دوژمن سزادرا، هەروەها لە گردی دووپشك لە دژی سەربازانی دوژمن چالاكیان كرد  لەو چالاكیەدا سەربازێك كوژرا و دوو سەرباز بریندار بوون".

ئەوەش باسكراوە " هێزەكانمان لە گۆڕەپانی شیفرەزای چەلێی جۆلەمێرگ چالاكیان ئەنجامدا، لە ٢٤ی تەمووز لە سەربازانیاندا، لەو چالاكیەكدا سەربازێك سزادرا و سەربازێك بریندار بوو، هێزە داگیركەرەكان دوای چالاكیەكەدا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و هەمان رۆژ كشانەوە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان