کوردستانی

سەركردەیەكى پارتی: ئێمە و یەكێتی پێویستمان بە یەكترییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردەیەكى پارتی: ئێمە و یەكێتی پێویستمان بە یەكترییە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 30 ساڵی رابردوو دۆخەكە هەر كاتێك بەرەو نائارامی و شێواوی رۆشتبێت، یەكێتی و پارتی وەك دوو حزبی دەسەڵات پێویستیان بە یەكتری هەبووە، هەركات ئەو دوو حزبە تەبابن، دۆخەكە زۆر باشبووە.

عەدنان كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ 30 ساڵی رابردوو، ئەگەر تەبایی لە نێوان هێزە سیاسییەكان هەبووبێت، دەسكەوتی باشتر بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە دەستهاتووە، چونكە دوژمنانی كورد رێگەی زەفەركردنیان بە كورد و میللەتی كورد نەدەدۆزیيەوە، بە پێچەوانەشەوە كاتێك دوركەوتنەوە رووبدات، دەسكەوتەكانمان دەكەوێتە مەترسییەوە".

هەروەها وتی "دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەكان كار بۆ ئەوە بكەن لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت و نەچێتە دەرەوەی هەرێم، بەڵام دەبێت بە نەیارانی خۆمان كە ئامادەنین مافەكانمان بدەن، دەبێت لە بەرانبەریان یەك دەنگ و وتار بین، بە پێچەوانەشەوە راستەو هەر لایەنێك بۆ خۆی گفتوگۆ بكات دۆخەكە بۆ ناوخۆی هەرێم خراپتر دەبێت".

وتیشی "هەركات پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی باش بێت و تەبابن، كێشە لە نێوانیان نەبێت، دۆخەكە بە گشتی باش دەبێت، بە حكومی ئەوەی دوو بەرپرسیاریەتی هەرێم لە دەستی ئەواندایە، بۆیە چەند تەبابن، دۆخەكە زۆر باشتر دەبێت و ئەو دوو حزبە بەردەوام پێویستیان بە یەكتری هەیە".

باسی لەوەشكرد "لەلایەنی هەردوولاوە كار دەكرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە و چارەسەركردنی كێشە ئابووری و سیاسییەكان".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان