کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان بەڵێنێك بە هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان بەڵێنێك بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەكە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و باس لەوە دەكەن بەردەوام دەبن لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كوردستان.

لە راگەیەندراوێكی بزووتنەوەكە هاتووە "بەڵێن دەدەین لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسییەكەماندا بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن بە خەڵك و بە هەندوەرگرتنی خواست و داواكارییەكانیان".

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان :
ئەمڕۆ، (25)ی (7)ی (2020)، (11) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر سەركەوتنی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، لە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئەم رۆژە لای خەڵكی ئازادیخواز و هاونیشتمانیان، ساتەوەختێكی پڕشنگدارە لە سەركەوتنی خەباتی مەدەنی و دورخستنەوەی چەك لە كێبڕكێی سیاسیی، لەبەرامبەریشدا یادكردنەوەی سەركەوتنی هەمو ئەو دەنگ و خواستە جەماوەرییەی خەڵكی كوردستانە كە لەرێی بزوتنەوەی گۆڕانەوە گوزارشتی لەخۆی كرد.
بزوتنەوەی گۆڕان وەك رێكخراوێكی سیاسیی خاوەن بەرنامەیەكی گشتگیری نیشتمانی و نەتەوەیی، سەنگەرێكی پتەوی بەرگریكردن بوە لە داخوازیەكانی خەڵكی كوردستان، بەگژداچونەوەی گەندەڵی، سەروەری یاسا، بەشداریپێكردنی زیاتری هاوڵاتیان لە كایەی گشتی و هەوڵدان بۆ پەیڕەوكردنی چاكسازی گشگیر.
لەم رۆژەدا، سەرەڕای جەختكردنەوە لە كاراكردنی رۆڵی پەرلەمان كە بەداخەوە لەئێستادا ئەو رۆڵە فەرامۆشكراوە، بەپێویستیشی دەزانین سوپاسی هەمو ئەو خەڵكە دڵسۆزانە بكەین كە لەقۆناغە جیاوازەكانی خەباتی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەشدار و پشتیوان و هاوسۆز و دەنگدەرمان بوون.
بەڵێنیش دەدەین لەچواچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی خەڵك و بەهەندوەرگرتنی خواست و داواكارییەكانی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازان بۆ سەرخستنی خەباتی مەدەنی و بەدیهێنانی خواستە رەواكانی هاونیشتمانیان.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥ی٧ی٢٠٢٠

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان