کوردستانی
ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیيانی شاری هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر بڵاویكردەوە، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە كردنەوەی كاتی سەردانیكردنی بەندكراوان لە چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و لە پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیيان و بەندكراوان، سەردانی بەندكراون راگیرابوو، بەڵام بە رەچاوكردنی رێنماییەكان سەردانیكردن دەست پێدەكاتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە "لە سێیەم رۆژی جەژن، واتە یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو، سەردانی كردن تەنها بۆ لای سزادراوانە ( كوڕ، ئافرەت)، رۆژی دووشەممە سەردانی كردن تەنها بۆ لای راگیراوانی كوڕە، رۆژی سێشەممە واتە 4ی ئاب، سەردانی كردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی ئافرەتە".
باس لەوەشكراوە "دەبێت كەسی سەردانی كار وێنەیەك لەپشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات كە تەندروستی سەلامەتە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندكراوان، پێویستە راپۆرتی پشكنین بە رێكەوتی نوێ بێت و لانی كەم لە پێنج رۆژ تەپەڕی نەكردبێت، پێویستە كەسی سەردانی كار ماسك و دەستكێشی بەستابێت، پێویستە پلەی خزمایەتی دەرجە یەك سەردانی بەندكراو بكەن وەك ( دایك ، باوك ، خوشك ، برا ، مێرد)، نابێت لە سێ كەس زیاتر سەردانی یەك بەندكراو بكەن".
ه،ع