کوردستانی

كەمئەندامانی سلێمانی نانی جەژنیان نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەمئەندامانی سلێمانی نانی جەژنیان نییە
مەودا میدیا-

سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە هەزاران كەمئەندامی سلێمانی نانی جەژنیان نییە و داوا دەكەن هاوڵاتیان بە هانایانەوە بچن.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی كەمئەندامان بۆ یەك مانگ 100 هەزار دینارەو لە كاتی خۆشیدا دابەش ناكرێت، بەو بڕە پارە كەمە  ژیان ناكرێت، نازانن ئەو پارەیە كە وەریدەگرن بیدەن بە چی و بەشی چی دەكات".

ئەوەشی خستەڕوو "بە هەزاران ماڵە كەمئەندام و نەخۆش بۆ جەژن نانیان نییە و ناتوانن جەژن بكەن، ماڵە كەمئەندام هەیە تەنانەت پارەی نییە نوقڵ بۆ جەژن بكڕێت تا دابەشی بكات بەسەر دراوسێكانیدا".

وتیشی "داوا لە هاوڵاتیان و كەسانی خێرخواز دەكەین بەدەم كەمئەندامان بچن و هاوكاریان بكەن تا لەو دۆخە رزگاریان بێت لانی كەم بتوانن جەژنەكەیان بكەن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان