تەندروستی

ناوک کەوتن چییە، نیشانەکانی چین؟ چۆن دەیگریتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوک کەوتن چییە، نیشانەکانی چین؟ چۆن دەیگریتەوە؟
مەودا میدیا-

ناوک کەوتن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە بەشێک مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن د. خەرمان ئەسعەد، پەرستاری زانکۆ دەڵێت "وەک چۆن هەموو هەموو ئەندامانی جەستەت شادەماری خۆی هەیە بەهەمان شێوەش گەدەش شادەماری خۆی هەیە ،لەکاتێکدا ئەو دەمارەش بەهۆی لەجێ چوونیەوە گەدەت رەق دەبێت" و دەشڵێت "ئەو رەقبوونەش دەبێتە کەم خواردن ئیشتیهای گەدەت ناهێڵێت ،تاخواردن بەتەواوی بخۆیت، بۆیە بەوهۆیە وەک پێویست خواردن ناخۆیت". لێرەوە چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

 هۆکارەکانی ناوک کەوتن بەم شێوەیە:
1- بەهۆی هەڵگرتنی شتێکی قوورس کە لەناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە.
2- بەهۆی پلیکانەوە کە زۆر بەپەلە بەپلیکانەکاندا سەربکەویت و یان دوودوو پلەکان ببڕیت.
3- بەهۆی خورپەوە واتا راچڵەکاندنێکی لەناکاو بەهۆی دەنگێکی بەرزەوە بێت یان هاوارکردنێکی لە ناکاو یان هەواڵێکی ناخۆش.
4- زۆرجار دەڵێن مناڵ بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن ترساوە، کەتووشی سکچوون و رشانەوە و راچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا.

نیشانەکــانی ناوک کەوتــــــــــــن و زیانەکانی:
1- تووشی دڵە راوکێت دەکەن وەک خۆمان دەڵێین دڵە خوورپێ کەدڵت وەک ئاسایی خۆی لێنایات یان خێرا لێ ئەیات یان زۆر بەهێواشی لێ ئەیات.
2- تووشی قەبزی و قوورحەی مەعیدەو ئیلتیهابی ڕیخۆڵەت دەکات.
3- تووشی سڕبوون و ئازاری ئەژنۆکانت و پشتت دەکات.
4- زۆرجار لێوت وشکە و تینوویەتیت ناشکێـــــــــــــــــت.
5- هەمیشە هەست بەخەمۆکی و حەز بەتەنهایی دەکەیت.
6- وزۆرجار توشی توڕەبوونت دەکات.
7- هەمیشە هەست بەئازارو و قوورس بوونی سەرت دەکەی.
8- بەردەوام بەرچاوت تاریـــــــــــــــــــــکە.
9- بەردەوام هەست دەکەی تێریت، بەڵام هەمان کات برسیشتەو وەک پێویست نانت پێ ناخوڕێت.
10- بەردەوام هەست بەڕەقبوونی مەعیدەت وەبەرمیزەڵانیشت دەکەی زۆرجار سکت بەتەواوەتی ئازاری دەبێت.
11- زۆرجار دەتەوێ قرقێنە لێبدەی، بەڵام ناتوانیت دەڵێت گرفتە تووشی گرفتت دەکات.
12- توشی هەڵوەرینی مووی جەستەت دەکات بەتایبەت مووی سەرت، کەتووشی رووتانەوەی سەردەبیت لەئافرەتان و پیاوانیشدا.
13- دەستی چەپت کەمێ کوورت تردەبێتەوە.
14- ناوکت رەق دەبێت و ئازاریشی زۆر دەبێت بەتایبەت لەکاتێکدا دەست بخەیتە سەرناوکت.

سێجۆر ناوک کەوتن هەیە کەئەمانەن :
یەکەم: یەکێکیان دوای چەند مانگێ هەستی پێ دەکەیت کەتوشی ئەم حاڵەتانەت بوویت.
دووەم:  زووتر هەستی پێ دەکەیت.
سێیەم: ئەوەی تریش تووشی سکچوونت دەکات بێ هیچ ڤایرۆسێک.

گرتنـەوەی نـــــــــــــاوک:
زۆرجار کە ناوکت دەکەوێت لە هەر کات و ساتێکدا بێت دەچیتە لای کەسانێک کە ناوکت بگرنەوە بەباڵ راوەشاندن بێت یاخود گرتنی دەماری بن باڵت دەگرن یان پارەی ئاسن دەخەنە سەر دەماری دەستت ،ئەمانە هیچی ناوک ناگرنەوە  تەنها کاتیەو هیجی تر.

هەنگاوەکانی هێنانەوەی ناوک:
1. دەبێت کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت لەکاتێکدا کە هیچ شتێک نەخۆیت واتە گەدەت بەتاڵ بێت.
2. دەبێت سەرەتا بەم جۆرە ناوکت بگریتەوە 
بەپشتا پاڵکەویت پاشان هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەیتەوە، کەسێکیشت لابێت کە بەدووپەنجە یان پەرداخێک بخاتە سەر ناوکت تا ئەوکاتەی کە ئازارەکە نامێنێت پاشان دەبێت ناوکت وەک دڵ هەستی پێ بکەیت کەلێ ئەیات، چونکە لەکاتێکدا کە ناوکت بکەوێت رەق دەبێت و ئازارت دەبێت وە لێش نادات دەبێ کە گرتەوە (هێناتەوە) وەک دڵ لێبدات واتە ئەودەمارە بێتەوە شوێن خۆی.
3. کاتێ ناوکەکەت گرتەوە (هێناتەوە) دەبێت گرفتەکەت بشێلیت واتە گەدەت کەتووشی رەق بوون بووە ئەوکەسەی کە ناوکەکەت دەشێلێت دەبێت دەستی چەور بکات لەسەرەوە  بۆ خوارەوە واتا لەلای چەناگەتەوە بۆ لای ناوکت گەدەت بشێلێت تاگرفتەکەشت لاچێت ئەوکات تازۆر بیشێلی باشترە. دوای چەن دەقەیەک هەست بە قۆڕەی سکت کردوو قڕقێنەت (بەرچیچکە) لێدایەوە  زۆرجاریش دوای گرتنەوە و شێلانی دەرشێیتەوە یان رەرداوێک هەڵدەهێنیتەوە، وەک قەدیم پێیان دەوت زووخاو زووخاو هەڵدەهێنیتەوە ئەگەر ئەو زووخاوەت هەڵهێنایەوە ئەوەبزانە ناوک کەوتنەکەت کۆنە و بەو نیشانانە چاک بوویت. پاشان ئیشتیهات دەکرێتەوە و بەرچاوت روون دەبێتەوە، وەک ئاسکت لێ دێت حەزبەجووڵەی زۆر دەکەیت.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan