کوردستانی
هۆکارەکانی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بە بڕیاری رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی دووشەممە، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلاميی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەگەر هەمان بەرنامەی کاری بێت ئەوان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و وتی "فراکسیۆنەکان یەک دەنگ نین لەسەر ئەو کۆبوونەوەی سبەی دووشەممە، ئێمە هەر ئاگامان لێ نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندیی پێوەکردم وتی هەوڵێک هەیە کۆبوونەوەکەمان دواخستووە بۆ سبەی و سەرجەم لایەنەکان بەشداری دەکەن".
سەبارەی بەوەی فراکسیۆنی کۆمەڵ بەشدرای کۆبوونەوەی سبەی دەکات ناوبراو وتی "ئەگەر سەرجەم لایەنەکانیش بەشداربن، بەڵام بەرنامەی کار نەگۆڕێت، ئەوا ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی سبەی ناکەین".
مەودا میدیا پرسی لەوەی کەسێک لە دەرەوەی پەرلەمان هەبووە لایەنەکان رازی بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە، عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەکرد "زانیاریم نییە کە کەسێکی دیاریکراو هەبێت، بەڵام پێدەچێت حزبەکان خۆیان لەسەر ئەوە گفتوگۆیان کردبێت و رێککەوتبێتن".
س.س