تەندروستی

زانیاریی تەندروستی.. قەڵەوەكان زووتر بە كۆرۆنا دەمرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی تەندروستی.. قەڵەوەكان زووتر بە كۆرۆنا دەمرن
مەودا میدیا- 

دەستەی تەندروستیی گشتی لە بەریتانیا هۆشداریدا كە ئەوانەی زیادەی كێشی جەستەیان هەیە و بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن زیاتر تووشی كۆرۆنا دەبن و زووتریش كۆرۆنا دەیانكوژێت یان ئازارێكی زۆر زۆریان دەبێت.

بەپێی بەیاننامەیەك دەستەی تەندروستیی گشتی لە بەریتانیا رایگەیاند "بەڵگەكانی ئێستا ئەوە رووندەكەنەوە كە زیادەی كێشی جەستە مەترسییەكانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردن بەهۆیەوە زیاتر دەكات یان دەبێتە هۆی ئازاری زۆر و بێ ئەندازە".

پێشتریش بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند بوو، پێویستە لەسەر خەڵك كێشەی جەستەیان كەمبكەنەوە، چونكە ئەوە لە كێشەی تەندروستی دەیانپارێزێت و مەترسیی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناشیان لەسەر كەمتر دەكاتەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان