ئەدەب و هونەر

رێنمایی بۆ دایكانی شیردەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی بۆ دایكانی شیردەر
مەودا میدیا-

شارەزایان باس لەوە دەكەن، پێویستە دایكانی شیردەر لە سەرەتای لە دایكبوونی منداڵەكەی گرنگی بە هەندێ رێنمایی بدات لە كاتی پێدانی شیر، بۆ ئەوەی شیردانێكی تەندروست بێتە ئاراوە بۆ منداڵەكەی.

1. لەمانگەكانی سەرەتای شیرپێداندا مناڵی تازەلەدایكبوو هەر 45 بو 60 خولەكێك یەك جار شیر دەخوات، كەواتە ئەوە سروشتییە دایكان لەوكاتەنەدا پێویستی بە ووزە و ڤیتامین هەبێت.

2. هەمیشە گریانی مناڵ نیشانەی برسێتی ئەو نیە، زۆرجار ڕەنگە ئازاری ناوسكی وابكات ئەو مناڵە بگری.

3. بەگشتی لە كۆتایی رۆژدا رێژەی شیرەكە كەم دەكات بە تایبەت لەو كاتانەی كە هیلاكیت، هەوڵبدە كە مناڵەكەت نوست خۆشت پشوو بدەیت.

4. بوونی خواردن لە تەنیشتەوە پێوستە ئەویش پێك هاتبێت لە میوە و سەوزە تاوەكو وەك یارمەتی دەرێك بێت.

5. ئەو رۆژانەی رێژەی شیرەكەت زۆرترە هەوڵبدە دایبدۆشیتە ناو شوشەیەك و لە بەفرگردا تا 2 ڕۆژ هەڵی بگرە و لەو كاتانەی شیرت كەمە بەكاری بهینە بۆ مناڵەكەت.

6. دەبێت لە رۆژێكدا ( 6 تا 7 ) بەرداخ ئاو و ( 2 تا 3 ) پەرداخ شیر بخۆیتەوە.

7. كەمكردنەوەی خواردنەوەی قاوە و چای زۆر رەش تا نزیكەی سێ مانگی یەكەم.

8. هەوڵبدە دووربین لە پێدانی شیری ووشك و ئاو، تا نزیكەی 4 مانگی تەمەنی مناڵەكەت تەنها شیری خۆت پێویستیەكانی پڕ دەكاتەوە.

9. خواردنی شووتی،كاڵەك، ترێ، هەنجیر، لیمۆ، پرتەقاڵ، گێزەر، پەتاتە و نیسك یارمەتیدەرە بۆ زیاد بوونی شیری دایك.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان