کوردستانی
سلێمانی... لە دوو هەفتەدا هەزار و 711 هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا لە شاری سلێمانی هەزار و 711 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە "لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی هەزار و 711 هاوڵاتی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە".
باسی لەوەشكردووە "لە ماوەی 13ی ئایاری ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ یەكشەممە، 26ی تەمووز، چوار هەزار و 568 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە".
ه،ع