کوردستانی
ئاوی زێی دوكان دەگیرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی خنكانی هاوڵاتییەك لە ناحیەی تەقتەق، قایمقامی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، ئاوی زێكە دەگیرێتەوە تا ئەو كاتەی ئەو هاوڵاتییە دەدۆزرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی قایمقامی قەزای دوكان هاتووە " ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای دوکان و دەشتی کۆیەو ناحییەی تەقتەق و تەواوی ئەو ھاوڵاتی و گوندنشینانە دەکەین کە شوێنی کارو نیشتەجێ بوونیان دەکەوێتە سەرزێی دوکان، بۆ ماوەیەك ئاوی زێكە دەگیرێتەوە".
باس لەوەشكراوە "بەھۆی خنکانی ھاوڵاتییەک لە ناحییەی تەقتەق لە زێی دوکانداو بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاوی زێی دوکان کەمکراوەتەوەو لە کۆی سێ وەحدە تەنھا یەک وەحدە لەکاردایە و گیرانەوەی ئاوی زێی دوکان تا کاتژمێر 12ی ئەم شەو بەردەوام دەبێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئاگاداری کاتی بەردانەوەی زێی دوکان بن تا تووشی ھیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە".
ه،ع