کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یەكلادەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یەكلادەكرێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا ژمارەیەك پۆست لە سنورەكە بە دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن پڕدەكرێنەوە كە لە ناویاندا دوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی هەیە.

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " سەباح هەورامی، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، عەلی رەئوف، بۆ بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەیلا عومەر، بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێری، كاندیدی بەهێزن و دەنگیان لەسەر دەدرێت".

وتیشی "بۆ هەر یەك لەو پۆستانە سێ كاندید هەن بە تایبەتی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و گەشتوگوزاری سلێمانی، بەڵام ئەو دوو بەڕێوەبەرەی ئێستا كە بە وەكالەت بەڕێوەبەرن، كاندیدی بەهێزن".

لە نوسراوێكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتووە "رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پاڵێوراوی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، پاڵێوراو  بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، لەگەڵ پاڵێوراوی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی.

هەروەها لە كارنامەكەدا چەند پۆستێكی تر هەن كە پڕدەكرێنەوە لەگەڵ پرسی دوو گوند كە فراوان دەكرێن و ناوەكانیان دەگۆڕدرێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان