کوردستانی
کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی سەرکەوتوو بوو و ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی نێوان جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتوو بووە و بەو هۆیەیشەوە بڕیاردرا ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا نووسیویەتی "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی كه زه‌رووره‌تێكی ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ی له ده‌ره‌نجامی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی دیكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه کراوە".
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی نووسیوە "ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سوككردنی ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامی كێشه و قه‌یرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی هاوڵاتیان".
لەلایەكی دیكەوە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكات و هاتووە "دوابەدوای کۆبوونەوەی شەوی 27/26-07-2020 لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامانجی سازاندنی زەمینەیەکی سیاسی گونجاو و لەبار لەنێوان سەرجەم ھێز‌و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، فراکسیۆنەکەمان بریاریدا بەشداری دانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 27-07-2020 ی پەرلەمانی کوردستان بکات".
شەوی رابردوو لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كۆردستان بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چارەسەركردنی زۆر كێشەی هەڵپەسێردراوی نێوان ئەو دوو حزبە كۆبوونەوە.