عیراقی

دوو رۆژ دەوام ماوە و چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دیار نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو رۆژ دەوام ماوە و چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دیار نییە
مەودا میدیا-

 سەرۆك وەزیرانی عیراق دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی عیراق پێش جەژنى قوربان مووچەكانیان وەردەگرن و بۆ ئەوەش بانكی ناوەنديی عیراق رایگەیاند پارەی پێویستیان لەبەردەستە، لەگەڵ ئەوەشدا تاكو ئێستا چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى كوردستان دیار نییە. 

بانكی ناوەنديی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "پارەی پێویست لە لقی بانكەكیانیاندا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عیراق و پێش جەژن دابەشدەكرێت". 

لەلایەكی دیكەوە و لەگەڵ دەنگۆی ناردنی بڕێك پارە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە كەچی تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە پێش جەژنی قوربان كە تەنیا دوو رۆژ دەوامی رەسمى ماوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان