تەندروستی
بەرپرسێكی تەندروستی داوای هەڵگرتنی تەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخ زاید لە بەغدا داوای هەڵگرتنی تەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ و دەستكردن بە ژیانی ئاسایی دەكاتەوە و دەڵێت ناكرێت بەهۆی كۆرۆناوە ژیان بووەستێت.
مەعتەز ئەلعەبودی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخ زایدی گشتی نووسیویەتی "زۆربەی وڵاتانی جیهان گەیشتوونەتە قۆناغی هەڵكردن لەگەڵ كۆرۆنا، هەروەها دەستیانكردووەتەوە بە ژیانی ئاسایی خۆیان"، ئەوەشی وتووە "گرنگترین شت ئەوەیە پەیوەست بین بە تێكەڵاونەبوونی كۆمەڵایەتی و بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێخ زایدی گشتی لە بەغدا ئەوەشی وتووە "زۆربەی نەخۆشخانەكان ئێستا جێگای چۆڵیان ئامادەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمتربوونەتەوە و خەڵك خۆی دەپارێزێت و ئیتر دەبێت تاماوەیەك بەردەوام بین و لەدوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوەتی هەڵبگیرێت".
خ.غ