تەندروستی

حەوت سوودی زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت سوودی زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان
مەودا میدیا-

خەوی بەیانیان چێژێكی تایبەتی هەیە و زۆر مرۆڤ هەن ناتوانن بەیانیان زوو لە خەو هەڵسن، بەپێی توێژینەوەكان زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان سوودی زۆری هەیە، وەكو:

یەكەم: یارمەتیت دەدات بۆ رێكخستنەوەی ژەمە خواردنی بەیانیان 
نانخواردنی بەیانیان یەكێكە لە گرنگترین ژەمە خواردنەكان، هەروەها توانای ئیشكردنت بەهێز دەكات، كاتێك كە زوو لە خەو هەڵدەستیت ئەوا جەستەت بەشێوەیەكی ئاسایی بۆ ژەمە خواردنی بەیانیان ئامادە دەبێت و ئەوەش وزەی زیاترت پێدەبەخشێت.

دووەم: كاتی زیاترت بۆ وەرزشكردن دەبێت
باوترین هۆكار كە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ لە وەرزشكردن دووربكەوێتەوە درەنگ هەڵسانە لە خەوی بەیانیان، زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان كاتی زیاترت بۆ وەرزشكردن پێدەبەخشێت، سەرەڕای ئەوەی دەتوانی دوای گەڕانەوەت لە كار شەوان وەرزش بكەیت، بەڵام وەرزشكردنی بەیانیان سوودی زیاتری هەیە و چالاكترت دەكات.

سێیەم: پێستت لە چرچ بوون دەپارێزیت
ئەگەر بەردەوام بەیانیان زوو لە خەو هەڵسیت و ژەمەخواردنی تەندروست بخۆیت، ئەوا یارمەتیت دەدات لە گەشانەوەی پێستت، بەهۆی بەردەوامبوونیشتەوە لەسەر ئەو خوە رۆژانەیە ئەوا رەنگ و رووت گەشاوەتر دەبێت بەشێوەیەكی ئاسایی.
 
چوارەم: بەرهەمت زیاد دەبێت
كاتژمێرەكانی دەمی بەیانی باشترین كاتن بۆ ئیش و وەبەرهێنان، زوو هەڵسان لە خەو یارمەتیت دەدات بەشێوەیەكی وردتر كارەكانت بكەی، هەروەها مێشكی مرۆڤ لە بەیانیاندا لە باشترین كاتەكانی كاركردنیدایە، بۆ نموونە ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن باشتر دەخوێنن و خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادە دەكەن.

پێنجەم: وردئاگاییت بەهێز دەكات
زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان یارمەتیدەرت دەبێت بۆ باشتركردنی وردئاگاییت، هەروەها دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی دەستكەوتی باشتر بۆت.

شەشەم: خەوت باشتر دەبێت
ئەگەر بەیانیان زوو لە خەو هەڵسیت ئەوا خەوت باشتر دەبێت و لە رۆتینیاتەكانی خەو رزگارت دەبێت، هەروەها كاروبارەكانیشت باشتر دەبن و ئەوەش یارمەتیت دەدات جەستەت زیاتر هەست بە ئارامی و مێشكیشت باشتر كاربكات و بجوڵێ.
 
حەوتەم: كاتی ئارامیی زیاتر دەبێت
زوو هەڵسان لە خەوی بەیانیان یارمەتیت دەدات بۆ زۆر شتی دیكەش، بۆ نموونە تەندروست بیركردنەوە، هەستكردن بە خۆشەویستی راست و زاڵبوون بەسەر ناختدا، بەو هۆیەیشەوە زۆربەی كاتەكانت ئارام دەبێت و هەم چێژ وەردەگریت لە ئیشكردن و هەمیش ئارام دەخەویت و بیردەكەیتەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان