ئەدەب و هونەر
زیانەكانی ختوكەدانی منداڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رەنگە بەشێکی زۆر لە ئێوە هەوڵی ختوكەدانی منداڵتان دابێت تاکو ببێتە هۆکاری پێکنەنینی منداڵ، بەڵام رەنگە زیانەکان و مەترسی ختوکەدانت بۆ سەر منداڵت پشتگوێ خستبێت یاخود نەتزانیبێت.
بە پێی رای شارەزایان لە توێژینەوەدا دەركەوتووە "لە کاتی ختوکەدانی منداڵدا جەستە پەیامێکی زۆر کاریگەر و بەهێز بۆ مێشک دەنێرێت کە رەنگە هەندێک جار منداڵ نەتوانێت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات و بەمەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی مەترسی بۆ سەر مێشکی منداڵەکە".
ختوکەدانی منداڵ هۆکارە بۆ کاردانەوەی لە پڕی جەستە کە هەندێک جار رەنگە دڵ بەرگەی نەگرێت و ببێتە هۆکاری دڵ وەستان و مردنی لێ بکەوێتەوە.
بۆیە وا باشترە دایک و باوکان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر ختوکەدانی منداڵ، چونکە ئەگەری هەیە نەبێتە هۆکاری دڵخۆشکردنی و بەڵکو مەترسی بخاتە سەر ژیانی منداڵەکە.
ه،ع