ئەدەب و هونەر

ئەو شتانەی دایكی سكپڕ پێی خۆشه گوێبیستيان ببێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو شتانەی دایكی سكپڕ پێی خۆشه گوێبیستيان ببێت
مەودا میدیا-

ماوه‌ی سكپڕی له‌ خۆشترین كاته‌كانی هه‌موو دایكێكه‌ و له‌هه‌مان كایدا قورسترینه‌، دایكان هه‌ست به‌ بڕێكی زۆر هه‌ستی دژبه‌یه‌ك ده‌كه‌ن،‌ گۆڕانی هۆرمۆنی و له‌شیی كه‌ كاریگه‌ری ئه‌كاته‌ سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونییان، له‌ هه‌موو كات هه‌ستیارتر ده‌بن، بۆیه‌ ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ووشانه‌ بیت كه‌ ئاراسته‌یان ده‌كه‌یت هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ گاڵته‌ و گه‌پیش بێت.

- ئافره‌تی سكپڕ هه‌میشه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ پێی بووترێ هێشتا جوانیت، سكپڕییه‌كه‌ت كاری نه‌كردۆته‌ سه‌ر جوانییه‌كه‌ت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م قسه‌یه‌ له‌دڵه‌وه‌ بكرێ، چونكه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له ناخی خۆیا ده‌توانێت راستی و درۆ له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه‌.

- ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی و دڵخۆشی ده‌كات كاتێ كه‌ بزانێ هه‌ندێك كه‌س له‌ ده‌وری ئه‌وون و یارمه‌تیده‌رین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانترین شێوه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ڕێ بكات، وه‌ هه‌روه‌ها دووعای بۆبكه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی به‌ سه‌لامه‌ت ببێت.

- تۆ پاڵه‌وانیت! به‌ڵێ، ئه‌و پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ستی پێبكرێت و پێی بزانرێت كه‌ ئه‌و چه‌ند ئازار ده‌كێشێت هه‌موو  رۆژێك، كه‌واته‌ ئه‌و پاڵه‌وانێكه‌ كه‌ قوربانی ئه‌دات به‌چه‌ند خۆشییه‌كی ژیان له‌ پێناو ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌ی.

- پێی بڵێ منداڵه‌كه‌ت وه‌كو خۆت جوان ده‌بێت، دایك به‌مه‌ دڵخۆش ده‌بێت كاتێك بیر ده‌كاته‌وه‌ منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ده‌بێت‌ سیفاته‌كانی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له‌ دڵه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر لێوی.

- پێی بڵێ هێنده‌ی تر سكپڕیم لا شیرین بوو كاتێك كه‌ تۆم بینی، دڵنیای بكه‌ره‌وه‌ كه‌ سكی شێوه‌یه‌كی رێك و جوانی هه‌یه‌.

- پێی رابگه‌یه‌نه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ره‌ چونكه‌ دایكێكی وه‌كو ئه‌وی هه‌یه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان