تەکنەلۆژیا

پەرلەمانی توركیا یاسای چاودێریكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی پەسەندكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی توركیا یاسای چاودێریكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی پەسەندكرد
مەودا میدیا-

پەرلەمانی توركیا پرۆژە یاسایەكی پەسەند كرد كە بووە جێی ناڕەزایی خەڵك بەتایبەتیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بە پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایە حكومەت دەستكراوەتر دەبێت لە چاودێریكردنی هەر تۆڕێكی كۆمەڵایەتی كە بیەوێت.

بەپێی یاسا نوێیەكەی توركیا، پێویستە لەسەر بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەك تویتەر  فەیسبوك، نوێنەرایەتییان هەبێت لە توركیا، هەروەها پێویستە پابەندی فەرمانی دادگاكانی توركیا بن، ئەگەر ئەوەش نەكەن لەلایەن توركیاوە سزایەكی گەورەی ئابووری دەدرێن، ئەو كەسانەشی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنن بەهۆی ئەو سزایەوە كوالێتی تۆڕەكانیان دادەبەزێت و رەنگە روبەڕووی سڕینەوەی بڵاوكراوەكانیان یاخود داخستنی تۆڕەكانیان ببنەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی  "ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ"   هۆشداریدا لە پەسەندكردنی ئەو یاسایە لە پەرلەمانی توركیا و رایگەیاند، مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر ئازادی رادەربڕین.

ئەندرۆ وتی" بە پەسەندكردنی ئەو یاسایە، دەسەڵاتێكی بێسنوور دەبەخشێتە دەوڵەت بۆ چاودێریكردنی بابەتە بڵاوكراوەكان لە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان".

لە بەرامبەریشدا، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا و رێكخراوە مرۆییەكان ئیدانەی پرۆژە یاساكەیان كرد، پێشیان وایە ئازادی رادەربڕین لەرێی ئینتەرنێتەوە لە وڵات كۆتایی پێدەهێنێت.

حكومەتی توركیا بانگەشەی ئەوە دەكات لە رێی ئەو پرۆژە یاسایەوە رێگە لە ناوزڕاندن و ئەنجامدانی تاوانەكان دەگرێت لەناو تۆڕە "كۆمەڵایەتییەكان"، لە كاتێكدا مانگی رابردوو تویتەر حەوت هەزار و 340 هەژماری توركیای داخست كە  بەشێكی زۆریان سەر بە رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا بوون، خەریكی ناوزڕاندنی كەسایەتییە جیهانی و ناوخۆییەكانی دیكە بوون.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن