کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: سەری رێز بۆ قوربانيیانی كارەساتی ئەنفال دادەنەوێنین

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: سەری رێز بۆ قوربانيیانی كارەساتی ئەنفال دادەنەوێنین
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان  رایدەگەیەنێت، سەری رێزو نەوازش بۆ یادی قوربانیانی ئەو كارەساتە دادەنەوێنێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "لە ساڵیادی ئەنفالكردنی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانیدا سەری رێز و نەوزاش بۆ یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە و هەموو قوربانیانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورد دادەنەوێنین".

باسی لەوەشكردووە "مێژوومان پڕە لەم جۆرە هەوڵی قڕكردنە دڵتەزێن و جەرگبڕانە، ئەركی هەموو لایەكمانە شان بەشانی بەرز راگرتنی یاد و یادەوەرییان رۆحی ئەو ئەزیزە لە كیسچووانەمان شاد بكەین بە پارێزگاریكردن لە یەكگرتویی ریزەكانمان و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی ئارام و سەقامگیر كە خزمەتكردنی خەڵك بكاتە خەمی یەكەمی خۆی".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan