کوردستانی
دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی مەترسیداردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانییەوە، دەست بەسەر بڕێکى زۆر دەرماندا دەگیرێت کە لەژێر چەند ناوێکى جیاوازدا و لەڕێى ئۆنلاینەوە بە خەڵک فرۆشراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەکانى قایمقامیەتى سلێمانییەوە، پەیوەندى بە یەکێک لە پەیجەکانى فرۆشتنى دەرمان و چارەسەرى قەڵەوى و لاوازى و چەند جۆرێکى دیکەى دەرمان دەکرێت و راستەوخۆ دواى وەرگرتنى ناونیشانى شوێنەکە، لیژنەکانى قائیمقامیەت دەست بەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرن".
لەوبارەیەوە لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى راگەیاند "ئەو دەرمانانە لە ماڵێکدا لە گەڕەکى ئازادى دانراون و لە رێگاى ئۆنلاینەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراون، جگە لەوەش هیچ مەرجێکى تەندروستیان تێدا نەبوە و شێوازى هەڵگرتنەکەى نا تەندروستبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "جگە لەو دەرمانانەش، چەندین حەبى ڤیتامین (سی) بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بەرگرى لەش بە هاوڵاتییان فرۆشراون".
س.س