ئابووری
"هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سزادانی عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری دروستكردووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت بارودۆخی عیراق ئێستا له رووی سیاسییه‌وه ئاڵۆزبووه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سزادانی عیراق له رووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت، بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌دۆخی له‌م شێوه‌یه‌دا تووشی دڵه راوكێ ده‌بن و كه‌متر كارده‌كه‌ن.
ناجی عیزه‌دین، سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان لقی سلێمانی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده هێشتا نازانین بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی عیراق و ئه‌مریكا هێشتا نادیاره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی له‌م شێوه‌یه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر بواری ئابووری و بازرگانی و ئاوه‌دانی".
ناجی عیزه‌دین باسی له‌وه‌شكرد "خه‌ڵك به‌گشتی و وه‌به‌رهێن و بازرگانان به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌دا تووشی دڵه راوكێ بوون، چونكه بارودۆخه نا روونه، له‌كاتی وه‌هاشدا خه‌ڵك كه‌متر ئیش ده‌كات زیاتر هه‌وڵده‌دات ئه‌و پاره و داهاته‌ی هه‌یه‌تی پاشه‌كه‌وتی بكات و بمێنێته‌وه له‌ده‌ستیدا".