عیراقی

مستەفا کازمی: هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە ئەنجام دەدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە ئەنجام دەدەین
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەندێ لایەنی ناكۆك هەوڵی ئەوەیاندا كە وڵات پڕبكەن لە خوێن و هیچ هیوایەك نەهێڵنەوە بۆ چاككردنەوەی وڵات و باس لەوەش دەکات بەڵێن دەدات هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانەی  ئەنجام بدات كە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل بكات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکیدا وتی "لەپێش و دوای پێكهێنانی حكومەت چەندین تۆمەت بۆخۆم و ئەوكاسانەی لێمەوە نزیكن هەڵبەستراوە" و وتیشی "ناكۆكی و ململانێ ناوخۆیی و هەرێمییەكان هەڕەشەن بۆ سەر سەروەری ئاسایشی عیراق".

باسی لەوەشکرد "بەڵێن دەدەین هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدەین كە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل بكات". 

ئاماژەی بەوەشکرد "لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە بۆ دەرخستنی راستییەكان و دادگایكردنی تاوانكاران و رادەستكردنیان بەدادگا  دەكەین و بە هیچ شێوەیەكیش سازش لەسەر ئەوكارە ناكەین، تاوەكو ماف بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنینەوە". 

كازمی روونشیدەکاتەوە "پێویستمان بەبوونی هێز و سەرباز نییە، بەڵكو پێویستمان بەراهێنان و پاڵپشتی رۆشنبیری و ئابووری هەیە".

کازمی دەڵێت "سورین لەسەر ئەوەی لە قۆناغی یەكەمدا گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریكا ئەنجام بدەین" و دەشڵێت "رووبەڕووی ململانێ ئەمنییەكان بووینەوە و هەوڵی ئەوەشمناداوە عیراق بە دووربخەین لە ململانێیە نێودەوڵەتییەكان". 
ک.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان