تەندروستی

هونەرمەندێكی كورد بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا دۆخی تەندروستی جێگیر نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هونەرمەندێكی كورد بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا دۆخی تەندروستی جێگیر نییە
مەودا میدیا-

هونەرمەند سابیر كوردستانی، بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا دۆخی تەندروستی جێگیر نییە ،  لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی یە و چارەسەر وەردەگرێت، كوڕەكەی دەڵێت" هەفتەیەك لەمەوبەر تووشی كۆرۆنا بووە و ئێستا ناتوانێت بەپێی خۆی هاتوچۆ بكات".

لەوبارەیەوە هاوڕێ كە كوڕی هونەرمەندی كورد سابیر كوردستانییە، لە لێدوانێكدا بۆ مەودا میدیا وتی" هەفتەیەك لەمەوبەر باوكم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، پاشان هێنامانە نەخۆشخانە، بەڵام ئەوكات كۆكە و تای هەبوو، پاش وەرگرتنی پلازما كۆكە و تا یەكەی نەما".

وتیشی" ئەوكات دەیتوانی بەپێی خۆی بڕوات، بەڵام ئێستا دوای هەفتەیەك لەمانەوەی لە نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی ناتوانێت بەپێی خۆی بڕوات و تەندروستی جێگیر نییە".

هاوڕێ دەڵێت" لە ئێستادا باوكی بە ئۆكسجین چارەسەر وەردەگرێت و ترسییان لە تەندروستی هەیە داوا دەكەن هەرچی زووە چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان