تەندروستی
نەخۆشخانەی دیكە بۆ توشبووانی كۆرۆنا لە هەولێر تەرخان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دروستبوو، كە تایبەت كراوە بە توشبووانی كۆرۆنا، درەنگانێكی شەوی رابردوو وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی بەشێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێری كردووە.
بەپێی زانیاریەكانی مەودا میدیا، دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی درەنگانی شەوی رابردوو، سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەكانی شاری هەولێری كردووە ، ئەویش بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ زیادكردنی نەخۆشخانە و ژمارەیەكی دیكەی چاودێری چڕ بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا.
بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی و پارێزگاری ئەو شارە، دۆخی تەندروستی لە هەولێر بەهۆی توشبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان جێگیر نییە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا كێشەی نەمانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا لەو شارە سەریهەڵدا.
س.ج