تەندروستی

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: هیچ چارەسەرێكی جادوویی نییە بۆ كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوی تەندروستی جیهانی: هیچ چارەسەرێكی جادوویی نییە بۆ كۆرۆنا
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كۆرۆنا نییە، كە بەشێوەیەكی جادوویی بتوانێت ڤایرۆسەكە لەناو ببات، ئەو هۆشدارییەش پاش ئەوە دێت كە زۆرێك لە وڵاتان باس لە دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا دەكەن و هیوایان هەیە ئەو چارەسەرانە ببێتە هۆی كۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەكە.

لەوبارەیەوە تیدرۆس گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند " هیچ چارەسەرێكی جادوویی بۆ كۆرۆنا تا ئێستا بەردەست نییە كە بەتەواوی كۆتایی بە ڤایرۆسەكە بهێنێت ".
وتیشی " تا ئێستا ڤایرۆسەكە ملیۆنانی لە جیهان تووشكردووە سەدان هەزار كەسیشی كوشتووە.

وتەكانی بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكاتێكدایە، چەند وڵاتێك لەوانەش ئەڵمانیا و ئەمەریكا و چین ، رایانگەیاندووە كە چارەسەری كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە و لەسەر چەند نەخۆشێكیش تاقییان كردووەتەوە.

تا ئێستا 18 ملیۆن و 254 هەزار و 639 كەس لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون، بەشێوەیەك تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی ملیۆنێك تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا لە جیهان تۆماركراوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان