تەندروستی

لەبەر ئەم سوودانە خواردنی هەنجیر لە بیرمەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم سوودانە خواردنی هەنجیر لە بیرمەکە
مەودا میدیا-

هەنجیر یەکیکە لە میوە هاوینەیەکان چەند جۆر و رەنگی جیاوازی هەیە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر تام و کاتی پێگەیشتنی جیاوازە، هەندێک کەس وشکی دەکەنەوە لە وەرزێکی تر دەیخۆن، ئەم میوەیە چەندین سوودی تەندروستی هەیە لە وانەش:

یەکەم: یارمەتی دەرە بۆ  هەرسکردن بڕێکی تەواو لە ریشاڵی تێدایەکرداری هەرس خیرا تر دەکات.

دووەم: ئێسک بە هێزدەکات و لە شکان دەیپارێزێت، هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزکردنی ئێسک

 سێیەم:
قەڵەوی ناهێڵێت، هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ریشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراک کەم دەکاتەوە.

چوارەم:
خواردنی هەنجیر شێرپەنجە لەناودەبات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمک و قۆلۆن و پڕۆستات.

پێنجەم: پۆتاسیۆمی تێدایە و فشاری خوێن ناهێڵێت، هەروەها کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

شەشەم: بەرگری لەش بە هێز دەکات و دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریا و ڤیتامین و کانزا.

حەوتەم: یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەکات کۆنتڕۆلکردنی ئینسۆلین دەکات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم.

هەشتەم:
پێست جوان دەکات و دەیپارێزێت لە هەوکردن و سووربوونەوە، زیپکە ناهێڵێت.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە