کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەم ناوچانەی هەرێمیان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەم ناوچانەی هەرێمیان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری قه‌زای ماوه‌ت له‌ سنووری ناحیەی شارباژێڕ بۆردوومان کرد و بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر باخی هاوڵاتییانی سنوورەکە کەوتووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیا راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00دووجار  فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا سنووری قه‌زای ماوه‌ت له‌ ناحیەی شارباژێڕ بۆردوومانکرا، کە شوێنەکە یەکێکیان ناوی کوێرەکانی بووە و ئەوی تریشیان دەشتی ژاژۆلان بوو کە دوو بۆ سی کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورن".

ئاماژەی بەوەشکرد "به‌هۆی بوردوومانه‌كردنی ئەو ناوچانە‌ زیانێکی زۆر به‌ ره‌ز و باخی خه‌ڵك هاوڵاتییان کەوتووە و ئاگریان لێکەوتووەتەوە کە تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan