جیهانی
زیانە مادییەکانی تەقینەوەکەی بەیرووت ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری بەیرووت زیانە مادییەکانی تەقینەوە بەهێزەکەی دوێنێ ئێوارەی بەیرووتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند زیانی تەقینەوەکە بە سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
مەروان عەبوود، پارێزگاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "زیانی تەقینەوە گەورەکەی ئێوارەی دوێنێی بەیرووت بە سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی تەقینەوەکە نیوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەیرووت پەکیانکەوتووە، هەروەها زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی وڵاتەکە بێلانە بوون".
جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بوونە قوربانی، هەروەها تەقینەوەکە بە جۆرێک بوو کاریگەری لەسەر تەواوی بەیروت کرد و وێرانی کرد.
س.س