جیهانی

رێكخراوێكی نێودەوڵەتی زانیاری ورد لەسەر دۆخی ئۆجەلان بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوێكی نێودەوڵەتی زانیاری ورد لەسەر دۆخی ئۆجەلان بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

كۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشكەنجەی كۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی)، ڕایگەیاند " ئاستەنگییەكانی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و زیندانیانی دیكەی ئیمراڵی پەسەند ناكرێن. 

بەپێی هەواڵیكی ئاژانسی فرانس پرێس، سی پی تی لە ڕاپۆرتەكەیدا لەسەر سەردانەكەی بۆ زیندانی ئیمراڵی لە ساڵی 2019 دا، رایگەیاندووە" لەگەڵ هەموو گیراوانی زیندانی دوورگەی ئیمراڵی كۆبوونەتەوە. 

لە راپۆرتەكەدا هەروەها ئاماژە بەوە كراوە " هیچ باشبوونێك لە دۆخی زیندانی ئێمراڵیدا لەچاو سەردانەكەی ساڵی 2016 دا نابینرێت ، ئۆجەلان و سێ گیراوی دیكەی ئیمراڵی هێشتا لە هەفتەیەك شەش كاتژمێر دەتوانن یەكتر ببینن، جگە لەمەش كۆبوونەوە دوو كەسییەكانیش تەنها لە هەفتەیەك سێ كاتژمێرە، ئەمە سەرەڕای ئەوەیە كە لێیان قەدەغە كراوە كە لە حەوشەی زیندانەكە پێكەوە بن ". 

سی پی تی جەختی لەوە كردووەتەوە " گیراوانی ئیمراڵی هەموویان گۆشەگیر كراون و ئەو گۆشەگیریە لە 168 كاتژمێری هەفتەدا، 159 كاتژمێر بەردەوامە ".  

لە بەردەوامی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە " لەم ساڵانەی دواییدا دەتوانین بڵێین، سەردانەكانی خانەوادەكەی بۆ لای ئۆجەلان  رێگەی پێنادرێت و داواكارییەكانی چاوپێكەوتنی پارێزەرانیش لە ساڵی 2019 ەوە رەتكراوەتەوە. 
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان