جیهانی

یەکەمین سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی گەیشتە شوێنی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەمین سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی گەیشتە شوێنی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 4ی ئابی 2020 تەقینەوەیەکی گەورە بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە شوێنی رووداوەکە.

بەیانی ئەمڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە شوێنی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان وا بڕیارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا هاوخەمی خۆی و هاوکاری وڵاتەکەی بخاتەڕوو، دواتریش کۆتایی بە سەردانەکەی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە فەرەنسا.

جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 4ی ئابی 2020 تەقینەوەیەکی گەورە بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەو هۆیشەوە 113 کەس گیانیانلەدەستدا و 5 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون و 18 کەسیش بێ سەروشوێنن، هەروەها زیانی تەقینەوەکە بە بڕی 10 بۆ 12 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان