گشتی

فەیسبووك پۆستێكی ترەمپی سڕییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەیسبووك پۆستێكی ترەمپی سڕییەوە
مەودا میدیا – 

لە رووداوێكدا كە پێشتر رووینەداوە، كۆمپانیای فەیسبووك پۆستێكی ڤیدیۆیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكای سڕییەوە، كە تیایدا دەڵێت  "منداڵان دژ بە كۆرۆنا نمونەن،  بیانووی فەیسبووك بۆ سڕینەوەی پۆستەكەی ترەمپ ئەوەیە كە دژ بە بنەماكانی بڵاوكردنەوەی زانیارییە سەبارەت بە كۆرۆنا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی فەیسبووك، رایگەیاندووە " ئەو گرتە ڤیدیۆییە زانیاری هەڵەی تێدایە بەوەی چەند بەشێك لە خەڵك تووشی كۆرۆنا نابن و جیاوازن بەرامبەر ئەو نەخۆشییە، ئەوەش دژ بە بنەماكان و سیاسەتی فەیسبووكە بەتایبەتیش دەكەوێتە چوارچێوەی بڵاوكردنەوەی  زانیاری ناڕاست لەسەر نەخۆشی كۆرۆنا ".

وتەبێژەكەی فەیسبووك وتیشی " ئەمە یەكەمجارە كۆمپانیاكەیان پۆستێكی ترەمپ بەهۆی زانیاری هەڵەوە بسڕێتەوە ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان