عیراقی

له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌مریكا و ئێران زانیاری پێچه‌وانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌مریكا و ئێران زانیاری پێچه‌وانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردوو كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی زیاترله‌ 80 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 200 سه‌ربازیش بریندارن، به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عیراقیش ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ سه‌ربازێكی عیراقی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سوپای عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، شه‌وی رابردوو سوپای ئێران 22 موشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عیراق كردووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

حه‌مید ره‌زا موقه‌ده‌م فه‌ڕ، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو هێرشه‌كانی ئێران وه‌ڵام بوون بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش نیازی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ ئامانج.  
Qaiwan
Qaiwan