عیراقی

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بە بەیاننامەیەك ئیدانەی هێرشی توركیا بۆسەر سیدەكان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بە بەیاننامەیەك ئیدانەی هێرشی توركیا بۆسەر سیدەكان دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكایەتی كۆمار بۆردوومانی توركیا بۆ سەر ناوچەی سیدەكان ئیدانە دەكات و داوای كۆتایی هێنان بە پێشلكارییەكان دەكات بۆ سەر سەروەری عیراق، راشیدەگەیەنێت ئەو پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامانەی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق، بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاكی عیراق و سەرپێچیەكی روون و ئاشكراشە بۆ یاسا و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان.

وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار، لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٨/١١ دەرچووە، جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عیراق، داواشیكرد تەواوی پرۆسە سەربازییەكان بوەستێنرێت كە زیان بە پەیوەندی نیازپاكی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت.

 دەقی بەیاننامەكە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلكاریانە دەكەین كە توركیا لە رێگەی فرۆكەكانییەوە ناوچەی سیدەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە، ئەو پێشلكارییە سەربازییە بەردەوامانەی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بە پێشێلكارییەكی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاكی عێراق و سەرپێچیەكی روون و ئاشكراشە بۆ یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی نیازپاكی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنكارانە سەرزەنشت دەكەین، كە بووە هۆی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ھاوكات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن دەكەین، بۆ چارەسەركردنی كێشە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە كە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بكەون و ئارامی و سەبوریش بۆ كەس و كاریان و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین. 

وتەبێژی فەرمی سەرۆك كۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020

Qaiwan
Qaiwan