جیهانی

ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیسرائیل دوو كەس زیندانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیسرائیل دوو كەس زیندانی دەكات
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

حكومەتی ئێران دوو كەسی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدات، یەكێكیان تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانیا و ئیسرائیلی دراوەتە پاڵ، ئەوی دیكەشیان  تۆمەتی سیخوڕی بۆ بەریتانیای دراوەتەپاڵ.

غوڵام حوسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە، راشیگەیاندووە "لەدوو دۆسیەی جیادا دوو كەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندراوە".

ئیسماعیلی ئەوەشی خستووەتەڕوو "یەكێك لەو كەسانەی دەستگیركراوە ناوی مەسعودە و بۆ بەرژەوەندی مۆسادی ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا كاریكردووە، بەڵام لەژێر ناوی ئەمینداری گشتی رەوەندی ئێرانی – نەمساوی دا ئەو كارانەی ئەنجامداوە، ئەوی دیكەشیان كە ناوی شەهرامە كاری بۆ هەواڵگری بەریتانیا كردووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان