جیهانی
بیل گەیتس: كۆرۆنا سەرەتا لەم وڵاتانە كۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
یەكێك لە هەرە دەوڵەمەندەكانی جیهان دەڵێت "ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرەتا لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان كۆتایی دێت، وڵات و گەلە هەژارەكانیش ماوەیەكی زۆر بەدەست ئەو ڤایرۆسەوە دەناڵێنن".
بیل گەیتس، كە بە یەكێك كەسە هەرە دەوڵەمەندەكانی جیهان دادەنرێت، لەمیانی وتەیەكیدا دەڵێت"گرنگترین شت ئەوەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان لە كۆتایی ساڵی 2021 كۆتایی دێت، نەك ئەمساڵ".
بەپێچەوانەی زۆربەی پێشبینییەكان بۆ كۆتایی هاتنی كۆرۆنا، لەگەڵ هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی دژ بەو ڤایرۆسە، كە هەمووان باس لە كۆتایی ساڵی 2020 دەكەن، بیل گەیتس پێی وایە ئەمساڵ ڤایرۆسەكە كۆتایی نایەت و ساڵی داهاتووش كۆتایی ڤایرۆسەكە تەنها لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان دەبێت، لە وڵاتە هەژارەكانیش ماوەیەكی زیاتر دەمێنێتەوە.
گەیتس كە دامەزرێنەری كۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریكی "مایكرۆسۆفت" ە ، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "وایرد" دەڵێت" سەبارەت بە وڵاتە دەوڵەمەندەكان پێم وایە تا كۆتایی ساڵی 2021 دەتوانن بەسەر ڤایرۆسەكەدا سەركەون و چارەسەرەكەی بدۆزنەوە، بەڵام لە وڵاتە هەژارەكان ڤایرۆسەكە هەتا كۆتایی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت و خەڵكی زیاتر دەكاتە قوربانی".
بیل گەیتس یەكێكە لەو كەسایەتییە دەوڵەمەندانەی جیهان كە هەمیشە بە وتەكانی سەرنجی خەڵك بۆلای خۆی رادەكێشێت.