عیراقی

عیراق هەڕەشەی توند لە توركیا دەكات- لە خوێنی عیراقییەكان خۆش نابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


 عیراق هەڕەشەی توند لە توركیا دەكات- لە خوێنی عیراقییەكان خۆش نابین
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لەبارەی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی توركیا لەناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان كە تیایدا چەند فەرماندەیەكی پاسەوانی سنوور شەهیدبوون، هەڕەشە لە توركیا دەكات و دەڵێت"لەخوێنی عیراقییەكان خۆش نابین".

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بەتوندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی چەند سەربازێكی ئازای عیراق دەكەین لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركییەوە، كە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئامر لیوای دووی ناوچەی یەك لە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور و ئامر فەوجی سێیەم شەهید بووە، هەروەها ئامر فەوجێكی یەك و ئەفسەرێكی هەواڵگری  و دوو پاسەوانیان برینداربوون".

یەحیا رەسوڵ، دەشڵێت " ئەو سەرباز و فەرماندانە لەئەركی پشكنینی خۆیاندا بوون لە ناوچەی سیدەكان و چوار كیلۆمەتر لە سنووری توركیاوە دووربوون، بۆیە ئەو تاوانە گەورەیە پێویستی بەوەیە توركیا روونكردنەوەی لەبارەوە بدات و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانە بكات كە ئەنجامیانداوە،  ئەویش لەپێناو پاراستنی دراوسێیەتی و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات".

وتەبێژەكەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ئاماژە بەوەشدەكات "پێشتریش هۆشداریمان داوە لە بەردەوامی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق، وە خوێنی عیراقییەكان بەهای گرانە و لە رشتنی خوێنی هیچ عیراقییەك خۆش نابین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان