عیراقی
سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عیراق هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشکرای کرد سەردانی وەزیری بەرگریی توركیای بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشایەوە، بە هۆکاری بۆردوومانەكەی دوێنێی سنووری سیدەكان و شەهیدبوونی دوو فەرماندە و چەند سەربازێك.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشکرای کرد سەردانی وەزیری بەرگریی توركیای بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشایەوە، بە هۆکاری بۆردوومانەكەی دوێنێی سنووری سیدەكان و شەهیدبوونی دوو فەرماندە و چەند سەربازێك.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "لە بەرانبەر بۆردوومانەكەی دوێنێی سنووری سیدەكان و شەهیدبوونی دوو فەرماندە و چەند سەربازێک سەردانەكەی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عیراق هەڵوەشێنرایەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "توركیا سەروەری خاكی عیراقی بەزاندووە و پێچەوانەوەی تەواوی بنەما نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها دووبارە بوونەوەی ئەو رەفتارانەو وەڵام نەدانەوەی داواكاریەكانی عیراق وادەكات پێداچوونەوە بە پەیوەندیەكانمان بکەن لەگەڵ ئەو وڵاتە".
س.س
س.س